یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

سلۆڤاکیا

پێته‌خت: براتسیلاڤا

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 6 میلیۆن‌ كه‌س

سلۆڤاکیا یاخود کۆماری‌ سلۆڤاکیا ولاتێکە دەکەوێتە ئورووپای‌ ناوەڕاستەوە‌و ھیچ سنوورێکی‌ ئاوی‌ نیە، واتە وڵاتێکی‌ داخراوە.

سلۆڤاکیا لەبەر گرنگی‌ پێگە جوگرافیەکەی‌ کەوتووەتە ناوەڕاستی‌ ئورووپاو بۆتە ئەڵقەی‌ بەیەکگەیاندنی‌ وڵاتانی‌ دەوروبەری‌، سەرەڕای‌ بوونی‌ چەندین شوێنەواری‌ دێرین‌و سەیرانگای‌ خۆش، کە ئەمەش بووەتە ھۆکاری‌ گەشتی‌ گەشتیاران بۆ ئەم وڵاتە.

سلۆڤاکیا لەباکووری‌ خۆرئاوا سنووری‌ ھاوبەشی‌ لەگەڵ کۆماری‌ چیکدا ھەیە، لەگەڵ پۆڵەندا لەباکوور، لەخۆرھەڵات لەگەڵ ئۆکرانیادا، لەباشوور، لە باشووری‌ خۆرئاوا لەگەڵ نەمسادا سنووری‌ ھەیە.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 38.6 ساڵە. ھەروەھا 55 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌