پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئافریقای باشوور

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 60 میلیۆن كه‌س

پێته‌خت: پرێتوریا

کۆماری ئافریقای باشوور وڵاتێکە کەوتووەتە باشووریترین شوێنی ئافریقا کە 2،798 کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لەسەر شازەریای ئەتڵەس‌و ھێند.

لە باکوورەوە لەگەڵ نامبیا‌و بۆتسوانا‌و زیمباوە‌و لەلای ڕۆژئاواوە لەگەڵ مۆزامبیک‌و سوازیلەند ھاوسێیە.

ئافریقای باشوور بە ھۆی جۆراجۆربوونی زمانەکان‌و فەرھەنگەکانی، لە دنیادا ناسراوە. لە دەستووری ئەو وڵاتەدا یازدە زمانی فەرمی دانراوە. دوو لەم زمانانە، بنچکەی ئەوڕووپیان ھەیە؛ ئافریکانس، زمانێکە کە لە زمانی ئەڵمانی وەرگیراوە‌و لە ئافریقای باشووردا زۆرینەی سپی پێستەکان بەم زمانە قسەدەکەن. ئەگەرچی زمانی ئینگلیسی دەورێکی زۆری ھەیە لە ژیانی گشتییدا، بەڵام لە بەکارھێناندا پەنجەمین زمانی زۆربەکارھێنراوی ئەو وڵاتەیە.

ئافریقای باشوور لە ڕەگەزیشدا جۆراجۆرە. تا ڕادەی 79.5٪ دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە ڕەگەزی ڕەشپێستی ئافریقایین؛ ژمارێکی زۆر ئەوڕووپی‌و ھێندی‌و پاشماوە بەڕەگەز تێکەڵن.

نزیک چارەکێ لە دانیشتوانی ئەم وڵاتە بێکارن‌و بە ڕۆژی کەمتر لە 1.25 دۆلار لەڕۆژێکدا دەژین.

ئافریقای باشوور پڕجەماوەرترین وڵاتەی سەرانسەر جیھانە کە ژیانی ھاوسەریی دوو لە یەک جۆر بە فەرمی ڕێگە دەدات.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌