شەممه - 15ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

سوودانی باشوور

پایتەخت: جوبا

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 12 میلیۆن‌ كه‌س

باشووری سوودان بە فەرمی کۆماری باشووری سوودان وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.‌

ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئەتیۆپیا، لەباشووردا لەگەڵ وڵاتانی کینیا، ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لەڕۆژئاوادا لەگەڵ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و لەباکووردا لەگەڵ وڵاتی سوودان ھاوسنوورە.

لە ساڵی‌ 2011 ھاوڵاتیانی باشووری سوودان لە ڕاپرسی گشتی بە ڕێژەی لە 98% دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە سوودان‌دا و لە شاری جوبای پایتەخت بە بەشداری بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زۆربەی وڵاتانی جیھان و عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و بە فەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەدوای ڕاگەیاندنی فەرمی سەربەخۆیی باشووری سوودان شادی و خۆشی، تەواوی شاری جوبای پایتەختی گرتووەتەوە.

باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاھەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری سوودان دانپێدانانی وڵاتەکەی بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی لە ڕێکەوتی ئاشکرا کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌