هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

56

سوید

پێته‌خت: ستۆکھۆڵم

زمان: سویدی

دەوڵەت: یەکەی کۆماری، پەرلەمانی دیموکراسی، دەستووری پاشایی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 11 میلیۆن‌ كه‌س

شانشینی سوید یەکێکە لە وڵاتەکانی ئەسکەندەنافیا کە کەوتۆتە باکووری ئەوڕوپا. سوید سنووری وشکانی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە نەرویژ لە ڕۆژاوا‌و فنلەندا لە باکووری ڕۆژھەڵات سنووری ئاوی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە دانماڕک‌و ئەڵمانیا‌و پۆڵەندا لە باشوور‌و ئیستۆنیا‌و لاتیڤیا‌و لیتوانیا‌و ڕەسییا لە ڕۆژھەڵات. سوید‌و دانماڕک بەیەکەوە بەستراونەتەوە لە ڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند.

سوید سێیەم گەورەترین وڵاتە لە یەکێتی ئەوڕوپا لەڕووی ڕووبەرەوە. سوید حه‌شیمه‌تی کەمە کە لە ھەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشە 21 کەس دەبێت. ئەم ژمارەیەی دانیشتوانیش لەبەشی باشووری وڵاتەکە چڕ بوونەتەوە. نزیکەی 85 ٪ ی دانیشتوان لە شارەکانن،‌و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێژەیە بەرزبێتەوە وەک بەشێک لە کرداری بەشارنشین بوون. ستۆکھۆڵم پێته‌ختی سویدە ی وڵاتە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌