یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

تورکیا

کۆماری تورکیا دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشوری ڕۆژاوای ئاسیا‌و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئورووپا.

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 84 میلیۆن‌ كه‌س

خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر‌و دەدردەنیل‌و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە دەبەستێت،‌و ئاسیا بە ئورووپا دەگەیەنێت، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی‌و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن.

تورکیا لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان، ئێران، ئەرمەنستان‌و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق، سووریا‌و دەریای ناوین،‌و سنووری دەریاییی ھەیە لەگەڵ قوبرس، دەریای ئێژە، یۆنان‌و بولگاریا لە ڕۆژاواوە،‌و دەریای ڕەش لە باکوورەوە،‌و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی دەریای ڕەشە.

زمانی فەرمی تورکیا، زمانی تورکییە، کە 71٪ دانیشتوانی وڵاتەکە پێی ئەدوێن‌و زمانی کوردی لە 27٪ دانیشتوان پێێ ئەدوێن و2٪ ھێشتا بە زمانی عەرەبی قسە ئەکەن لە نێو ئەو تورکانەی بە ئەسڵ عەرەبن،‌ و زمانەکانی تر زمانی کەمایەتییەکانی تری وڵاتەکەیە، وەک؛ ئارامی‌و ئەرمەنی‌و ئەلبانی‌و جۆرجی‌و یۆنانی‌و لازی‌و چەرکەسی. ھەروەھا زمانی تورکی چەندین دیالێکتی ھەیە، ئەگوڕێت بە پێی ئەو ناوچانەی دەوریان داون، زمانەکانی ئینگلیسی‌و ئەڵمانی‌و فەڕەنسی بڵاوە بە تایبەت لە نێو چینە بەرزەکاندا‌و لە شارە گەورەکاندا‌و لە ناوچە گەشت وگوزارییەکان،‌و زمانی ئەڵمانی بڵاوە لە نێو چینی کرێکارەکان، کە لە ڕۆژانێکدا لە ئەڵمانیا ئیشیان کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌