هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

63

ئەمریکا

پێته‌خت: واشینگتۆن دی سی

دەوڵەت: کۆماری فیدڕاڵ

دراو: دۆڵار

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 329 میلیۆن‌ كه‌س

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمارێکی دەستووریی فیدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت‌و یەک ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە. ئەم وڵاتە بریتییە لە 38 ویلایەتی پێکلکاو‌و ھەرێمی پێته‌خت: ‌و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووس ئارام‌و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک‌و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا‌و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکوور‌و ھەروەھا ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1776 زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی‌و یەکگرتنی 13 داگیرکراوی بەریتانیای گەورە پێک ھاتووە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستەمێکی ئابووریی سەرمایەداریی تێکەڵی ھەیە کە بە سەرچاوەی سرووشتیی فراوان‌و ژێرخانی بەھێز‌و کلتووری بەرھەمھێنەری دەوڵەمەند کراوە. بەپێی لێژنەی نێودەوڵەتی پارە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە داھاتی ناپوختی 15٫1 تریلیون، لە سەدا 22ی ھەموو داھاتی ناپوختی دونیای بەخۆی تەرخانکردووە. ئەم ژمارە بەپێی حەشیمەتی وڵاتەکە، پلەی 9ی لە دونیادا بۆ بەدەست ھێناوە لە داھاتی ناپوختی ناوەکی. دۆلار، دراوی ئەمریکا، سەرەکیترین دراوی سەرتاسەری جیھانە.

ئەمریکا گەورەترین ھاوردەکاری شتومەکە‌و لە ھەناردندا پلەی دووەمی ھەیە. کەنەدا، چین، مەکسیک، ژاپۆن‌و ئەڵمانیا گەورەترین ھاوکارانی بازرگانی‌و ئابووریی ئەمریکان. لە ساڵی 2010دا نەوت زیاترین ھاوردەی ھەبوو‌و کەلوپەلی ماشین زیاترین ڕاژەی ھەناردنی ھەبوو. چین گەورەترین قەرزڕاگری ئەمریکایە.

بەرھەمە کیماییەکان یەکێ لە گەورەترین کاروبارەکانی درووستکردنە لە ئەمریکا. ئەم وڵاتە سێھەمین بەرھەمھێنەری نەوتە لە دونیادا‌و ھاوکات گەورەترین ھاوردەکاری نەوتیشە. پلەی یەکەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی کارەبا‌و وزەی ناوەکی‌و ھەروەھا گازی سروشتیی شلە، سولفور، فۆسفات‌و خوێ. لە ڕێژەی داھاتی ناپوختەی ناوەکی، کشتوکاڵ کەمتر لە یەک لە سەد بەشیەتی‌و لە ھەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری گەرمەشانی‌و سۆیایە. کۆکاکۆلا‌و مەک دۆناڵد دوو ناسراوترین نیشانەکانی دونیان.

کۆنگرێسی ئەمریکا بەھۆی زۆری قسەکەران بە ئینگلیزی، زمانی‌ ئینگلیزی بەزمانی سەرەکی ئەمریکا ھەڵبژاردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌